به‌ وێنه‌.. وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێك گيانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتييه‌كى لێكه‌وته‌وه‌

له‌ ناوچه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ روويداوه

K24 – سۆران:

به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتوچۆى شارۆچكه‌ى سۆران، رايگه‌ياند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌، هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستداوه‌ و سێ هاووڵاتى ديكه‌ بريندار بوون.

رووداوه‌كه‌، كاتژمێر 6:00ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌  ناوچه‌ى گه‌لى عه‌لى به‌گ روويداوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى پۆليسى هاتوچۆ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (B.M)  دوای لە دەستدانی کۆنترۆڵ خۆی کێشاوە بە شاخی قەراغی رێگاكه‌ و وەرگەڕاوە دواتر ئاگری گرتووە.

پۆليس راشيگه‌ياندووه‌، لە ئەنجامى ئه‌و رووداوه‌دا سەرنشینێک بەناوی (س. م. ر) دانیشتوی سۆران گوندی باڵەکیان، گیانی لە دەستداوە و شوفێرەکە و دوو سەرنشینی ديكه‌ برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران کراون.