كەشناسی: ئەگەری بارانبارین ھەیە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان ئەگەری بارانبارین ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای دھۆك ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی چوارشەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا بێت و لە درەنگانی شەو لە ھەندێ ناوچە ئەگەری بارانبارین ھەیە.
