كورد له عێراق ئه‌م 4 وه‌زاره‌ته‌ی پێده‌درێت
ره‌وتی حیكمه پێشبینی ده‌كات پێكهێنانی حكوومه‌ت بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا زه‌یدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم دووپاتیكرده‌وه، به‌شێك له كێشه‌كانی تایبه‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق خه‌ریكه كاڵ ده‌بنه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پشكی كورد بۆ 4 وه‌زاره‌ت به‌رز كرایه‌وه"، گوتیشی، "پێشبینی ده‌كرێت پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت".
ئه‌م قسانه‌ی زه‌یدی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك له میدیاكانی عێراق هاتوون و گوتی: "به‌شێكی زۆری كیشه ساده‌كان خه‌ریكه چاره‌سه‌ر ده‌بن، بڕیاریش بوو سبه‌ی كابینه‌ی نوێی وه‌زاری رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام نازانم ئاخۆ دواده‌خرێت یان نا، چونكه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان تائێستا په‌یكه‌ره‌كه‌ی ته‌واو نه‌بووه، بۆیه له‌وانه‌یه بۆ رۆژی شه‌ممه یان یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دوابخرێت".
زه‌یدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پرسی یه‌كلاكردنه‌وه و دابه‌شكردنی وه‌زاره‌ته‌كان به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا كۆتایی هاتووه، ئێستاش ده‌ست به دیاریكردنی وه‌زیره‌كان كراوه، پێده‌چێت 12 وه‌زاره‌ت بۆ پێكهاته‌ی شیعه و 6 وه‌زاره‌ت بۆ سوننه‌كان و 4 وه‌زاره‌تیش به كورد بدرێت، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تێكیش بۆ پێكهاته‌كانی دیكه دیاریكراوه، كه پێشبینی ده‌كرێت كه‌سێكی كریستیان ئه‌و پۆسته به‌ڕێوه ببات".
ئاشكراشیكرد، "له‌كاتێكدا پێشتر پشكی كورد 3 وه‌زاره‌ت بوو، ئێستا بۆ 4 وه‌زاره‌ت به‌رزكراوه‌ته‌وه و زۆر نزیكه له‌وه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه بریتی بن له وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، سه‌رچاوه ئاوییه‌كان، كۆچ و كۆچبه‌ران و گه‌شت و گوزار"، به‌ڵام تائێستا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی كورده‌وه له‌مباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه، ئاخۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆستانه به‌گوێره‌ی خواست و ئیسحقاقی ئه‌وانه یان نا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، بڕیار بوو سبه‌ی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو رابگه‌یه‌ندرێت.
H.B