سەدر دژی دەنگدانی نھێنی دەوەستێتەوە
سەدر :نەخێر بۆ گەڕانەوەی دەموچاوە كۆنەكان نەخێر بۆ ھەژموونی دەرەكی
K24 - ھەولێر
موقتەدا سەدر، دژی دەنگدانی نھێنی لە پرۆسەی دەنگدان بە كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی دەوەستێتەوە.
لە تویتێكدا لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، دژایەتی خۆی بۆ دەنگدانی نھێنی لە پرۆسەی دەنگدان بە كابینەكەی عادل عەبدولمەھدی، راگەیاند و نوسیوویەتی، نەخێر بۆ دەنگدانی نھێنی، نەخێر بۆ دابەشكردنی دەستكەوت، نەخێر بۆ پشكپشكێنەی تائیفی، نەخێر بۆ گەڕانەوەی دەموچاوە كۆنەكان، نەخێر بۆ ھەژموونی دەرەكی، نەخێر بۆ گەندەڵی و گەندەڵكاران و نەخێر بۆ پشتگوێخستنی گەل.
سەدر داواشی لە پەرلەمانتاران كرد، ئازایانە دەستیان بەرزبكەنەوە، چونكە گەل چاوی لە سەربەستی و شكۆمەندییە و بێدەنگ نابێت.
ئەمە لەكاتێكدایە بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر كابینەی نوێی حكوومەت كۆببێتەوە.