هه‌واڵگری عێراق پلاندانه‌ری بۆمبه چێنراوه‌كانی داعشی ده‌ستگیركرد
ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقی كوشتووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامانی هه‌واڵگری عێراق، پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی دانانه‌وه‌ی بۆمبی سه‌ر به رێكخراوی داعشیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018، ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌هۆی ده‌ستكه‌وتنی زانیاری ورد و باوه‌ڕپێكراو، فیرقه‌ی 10 توانیان پلانداڕێژه‌ری سه‌ره‌كی بۆمبهچێنراوهكانی داعش ده‌ستگیر بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "له ناوچه‌ی ئه‌لبو تهیبان له پارێزگای ئه‌نبار، بۆسه‌یه‌كی بۆ دانراوه‌و توانراوه ده‌ستگیر بكرێت، له كاتی ده‌ستگیركردنیشی كهڵاشینكۆڤێك و 180 گوللـه‌ی و چه‌كێكی راو و جانایهكی پشت و دووربین و رومانه و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازیی پێبووه".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه، له چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌شدار بووه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقی كوشتووه، یه‌كێكیش بووه له‌و داواكراوانه‌ی به‌گوێره‌ی مادده‌ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاوه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.