پۆستی پارێزگاری بابل به "سێ ملیۆن دۆلار فرۆشرا"
كوڕی خوشكی عه‌لی عه‌لاق دانراوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل، له "كه‌شێكی گوماناوی" پارێزگارێكی نوێیان دیاریكرد.
وێبسایتی به‌غداد نیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، (كه‌رار سه‌باح عیبادی)، كوڕی خوشكی عه‌لی عه‌لاق، سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه، وه‌ك پارێزگاری نوێی بابل هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌و سایته عێراقییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پۆستی پارێزگار فرۆشراوه و نرخه‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته "سێ ملیۆن دۆلار" و پێشتریش كه‌ڕاڕ له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق بووه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌رپێچی كارگێڕی و دارایییه‌وه "ده‌ركراوه".
ئه‌و سایته عێراقییه باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ڕاڕ به هاوكاری عه‌لی عه‌لاقی خاڵی، له 31 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای بابل، ده‌نگی 18 ئه‌ندامیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كڕیوه.
سایتی به‌غداد نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ هه‌ر یه‌كێكیش له‌و 18 ئه‌ندامه، بڕی 200 هه‌زار دۆلار ته‌رخان كراوه، كه كۆی گشتی ده‌كاته سێ ملیۆن و 600 هه‌زار دۆلار.
ئ. م