سعوودییه قایل بوو بیری ناو كونسوڵخانه‌كه‌ی بپشكنرێت
پێشتر رێگه‌ی نه‌ده‌دا
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "NTV"ـى توركی ئاشكرایكرد، لێكۆله‌رانی توركیا توانییان ره‌زامه‌ندی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه به‌ده‌ست بهێنن، بۆئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی كوشتنی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كه‌ی سعوودیه، بیرێكی ناو باخچه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیسته‌نبوڵ بپشكنن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵوی توركیا رایگه‌یاندبوو: "ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودییه رێگه‌یان به پۆلیسی توركیا نه‌داوه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له دۆسێی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی، بیری ناو باخچه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له ئیستانبوڵ بپشكنرێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه دوگو برینجیك، سیاسی و ئۆپۆزیسیۆنی توركیا گوتبووی: "لێكۆڵه‌ره توركه‌كان به‌دوای ته‌رمی خاشوقچی ده‌گه‌ڕێن كه له 2/10/2018 له ناو بیری باخچه‌ی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌دا كوژراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی ده‌كرد، لێكۆڵه‌ره توركه‌كان چه‌ند به‌شێكی جه‌سته‌ی جه‌مال خاشوقچییان له‌ناو بیره‌كه ده‌رهێناوه".
ماوه‌ی 3 هه‌فته‌یه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه پاش چوونی بۆ كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له توركیا دیارنه‌ماوه، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ش ده‌ڵێن، به‌هۆی مشت‌ومڕ و شه‌ڕه ده‌ست له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كونسوڵخانه‌كه مردووه".
H.B