وه‌زيرى به‌رگرى توركيا: له‌گه‌ڵ رووسيا پرسى ئيدلبمان تاوتوێكردووه
له‌گه‌ڵ ئهمهريكييهكانيش باسى له ده‌ورييه هاوبه‌شه‌كان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا، خلوسى ئاكار، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ رووسيا پرسى ئيدلبى تاوتوێكردووه و له‌گه‌ڵ ئهمهريكييهكانيش باسى له ده‌ورييه هاوبه‌شه‌كان كردووه.
خلوسى ئاكار گوتى: به‌شێكى زۆرى چه‌كداره راديكاڵهكان به چه‌كه قورسهكانيانهوه له ناوچه‌ى له‌چه‌ك داماڵراوى ئيدلب پاشه‌كشێيان كردووه و پێشێلكارييه‌كانى ئاگر به‌ست به رێژه‌ى له سه‌دا 90 كه‌ميان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا، سێرگى شويگۆ، له باره‌ى رێككه‌وتنى ئيدلب بيروڕامان ئاڵوگۆڕ كردووه.
روونيشيكرده‌وه، دواى ته‌واوبوونى مه‌شقى هاوبه‌شى هێزه‌كانى توركيا و ئه‌مه‌ريكا، ده‌ورييه‌ى هاوبه‌شى ئه‌منى له ئيدلب ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
وه‌زيرى به‌رگرى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، دوو هه‌زار كيلۆمه‌تر چوارگۆشه له تيرۆريستان پاككراوه‌ته‌وه و 3 هه‌زار تيرۆريست له‌كۆڵ كراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ