سه‌در بۆ په‌رله‌مانتاران: له ده‌نگدان نه‌كه‌ونه ژێر فشاری ده‌ره‌كی
نه‌كه‌ن عێراق راده‌ستی ئه‌وانه بكه‌ن كه له‌ودیو سنووری وڵاته‌كه‌مانن
K24- هه‌ولێر:
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌باره‌ی متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، په‌یامێكی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در رووی قسه‌كانی له په‌رله‌مانتاران كرد و داوای لێ‌كردن: "ئه‌ی نوێنه‌رانی گه‌ل، ئه‌مڕۆ ئێوه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ستیاردان، ئه‌مڕۆ ئێوه به‌رامبه‌ر به‌خودا و گه‌ل و وڵات به‌رپرسن".
سه‌در نووسیویه‌تی: "ئه‌ی په‌رله‌مانتاران؛ ده‌نگی ئێوه زۆر به‌نرخه و ئه‌و ده‌نگه‌تان ئه‌مانه‌تی گه‌له لای ئێوه، بۆیه ده‌نگ به كه‌سانی لێهاتوو، ده‌ستپاك، سه‌ربه‌خۆ و شاره‌زا بده‌ن، نه‌كه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی خۆتان و حزبه‌كانتان بخه‌نه پێشه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، خۆتان له پشكپشكێنه‌ی تایفی و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی دوور بخه‌نه‌وه و هه‌وڵ بده‌ن بڕیاری ئێوه بڕیارێكی عێراقی بێت، نه‌كه‌ن عێراق راده‌ستی ئه‌وانه بكه‌ن كه له‌ودیو سنووری وڵاته‌كه‌مانن".
سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "حكوومه‌ته نوێیه‌كه‌مان حكومه‌تێكی عێراقییه، نابێت نه رۆژهه‌ڵاتی و نه‌ڕۆژئاوایی ده‌نگی خۆی له‌سه‌ری به‌رز بكاته‌وه"، روونیشكرده‌وه، "لێره به‌تایبه‌ت مه‌به‌ستم وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌كانه، كه پێویسته به هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌و وه‌زاره‌تانه عێراقی بن و راده‌ستی فشاره ده‌ره‌كییه‌كان نه‌كرێن، چونكه ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته هه‌یبه‌ت بۆ وڵاته‌كه‌مان ده‌گێڕنه‌وه", كه مه‌به‌ست لێی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگرییه.
H.B
القائد العام الزعيم العراقي سماحه القائد السيد مقتدى محمد الصدر
— ابو اؤيس (@qEFLh7QhjCy10an) October 24, 2018
كاعدلهم pic.twitter.com/CALfdtU6r9