عه‌بدولمه‌هدی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی لابرد
گۆڕانی به‌رچاو له په‌یكه‌ری حكوومه‌تدا كردووه
K24- هه‌ولێر:
له‌میانه‌ی پێشكه‌شكردنی پروپۆزه‌ڵی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، عادل عه‌بدولمه‌هدی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانمان داوه".
عه‌بدولمه‌هدی گوتیشی: "كه‌سانی زۆر به‌توانا پێشكه‌شكراون، به‌ڵام به‌هۆی زۆری ژماره‌یان كاره‌كه سه‌خت بوو"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سوپاسی هه‌ریه‌ك له سائیرون، فه‌تح، حیكمه، ئیسلاح، بیناء و ئیسلاح، نه‌س و كوتله كوردییه‌كان ده‌كه‌م كه منیان سه‌رپشك كرد بۆئه‌وه‌ی به‌خواستی خۆم كه‌سه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌م".
سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه نیازمان وایه تا به‌نامه‌ی حكوومی خۆمان جێبه‌جێ نه‌كه‌ین هیچ سه‌ردانێك بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ناكه‌ین، پێویسته له‌سه‌رمان ئامانج و پلانه‌كانمان روون بكه‌ینه‌وه و به‌ڵێنیشمانداوه كاری به‌وه‌كاله‌ت بنبڕ بكه‌ین".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ پێدانی متمانه به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستیپێكرد.
H.B