په‌یامێكی به‌په‌له له سه‌دره‌وه بۆ نوێنه‌رانی سائیرون
سه‌در داوا له نوێنه‌رانی كوتله‌كه‌ی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ هۆڵی په‌رله‌مان جێبهێڵن
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و هاوكات سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون، داوای له په‌رله‌مانتارانی كوتله‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، ده‌ستبه‌جێ هۆڵی په‌رله‌مان جێ بهێڵن و به‌شداری ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق نه‌كه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه میدیا عێراقییه‌كان له سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی گواستیانه‌وه، "موقته‌دا سه‌در په‌یامێكی به‌په‌له‌ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به كوتله‌كه‌ی خۆی "سائیرون" كردووه، بۆئه‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان جێبهێڵن و كۆتایی به دانیشتنه‌كه بهێنن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی بده‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا به‌ر له ماوه‌یه‌كی كه‌م، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی ئیسلاح دانیشتنی په‌رله‌مانیان جێهێشت.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پێدانی متمانه به كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌رده‌وامه.
H.B