كارنامه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌سندكرا و متمانه به 14 وه‌زير درا
ته‌نيا 14 وه‌زير متمانه‌يان پێدرا و سوێندى ياساييان خوارد
K24 – به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو، عادل عه‌بدولمه‌هدى سوێندى ياسايى خوارد و له لايه‌ن ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه متمانه به ژماره‌يه‌ك له وه‌زيرانى كابينه‌كه‌ى درا.
دواى مشتومڕێكى زۆر، ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كارنامه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى په‌سند كرد و متمانه‌ى پێ به‌خشى.
له كۆى 22 وه‌زيرى كابينه‌ى حكومه‌ت، ته‌نيا 14 وه‌زير متمانه‌يان پێدرا و سوێندى ياساييان خوارد.
پرۆسه‌ى ده‌نگدان به كانديده‌كانى هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى، به‌رگرى، ناوخۆ، رۆشنبيرى، په‌روه‌رده، داد، پلاندانان، خوێندنى باڵا و كۆچ به هۆى درووستبوونى ناكۆكييهوه دواخرا.