ئه‌مه‌ریكا ئومێدی به چوار وه‌زیری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدییه
ئه‌مه‌ریكا به متمانه‌دان به عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی خۆشحاڵه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/10/2018 ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به بۆنه‌ی متمانه‌دان به عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كرد.
برێت مه‌كگۆرك، نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له تویته‌ره‌وه دوو تویتی له‌وباره‌یه‌وه كرد و نووسی: "پیرۆزبایی له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی متمانه‌پێدان و سوێندخواردنی له په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌یدا".
مه‌كگۆرك 4 له وه‌زیره نوێیه‌كان به تایبه‌ت و جیاواز بۆ هاوكاریكردنی عێراق ناوده‌بات، وه‌ك سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت، لوئه‌ی خه‌تیب، وه‌زیری كاره‌با، فوئاد حسێن وه‌زیری دارایی و محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه، تا هاوكاری چاره‌سه‌ربوون و چاكبوونه‌وه‌ی خێرای عێراق بكه‌ن".
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشییه عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام هێشتا 8 وه‌زیری كابینه‌كه به‌هۆی بوونی ناڕه‌زایی هه‌ندێك لایه‌ن له كاندیدكردنیان ماوه‌ته‌وه‌و متمانه‌یان پێنه‌دراوه.