ھەواڵگری ئەمەریكا گوێ لە تۆمارە دەنگییەكانی كوشتنی خاشوقچی دەگرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مەریكا لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكان "لەكاتی سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مەریكا، بۆ توركیا بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە پرسی كوشتنی جەمال خاشوقچی، رۆژنامەنووسی سعودی، گوێی لە تۆمارە دەنگییەكانی كوشتنی خاشوقچی گرتووە".
ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویكردووەتەوە "ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه گوایه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مەریكا (سی ئای ئه‌ی)، گینا هاسپڵ، كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جه‌مال خاشوقچی سه‌ردانی توركیای كردبوو گوێی له‌و تۆماره ده‌نگیانه گرتووه كه په‌یوه‌ندیدارن به كوشتنی خاشوقچییه‌وه".
ئەو ئاژانسە جەخت لە زانیارییەكانی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مەریكی دەكاتەوەو نوسیویەتی"به‌ڕێوه‌به‌ری (سی ئای ئه‌ی) گینا هاسپڵ، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، دۆناڵد تره‌مپ رۆژی سێشه‌مەی رابردوو سه‌ردانی توركیای كردبوو. له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا گوێی له‌و تۆماره ده‌نگیانه گرتووه كه په‌یوه‌ندیدارن به كوشتنی خاشقجییەوە".
جه‌مال خاشوقچى، رۆژنامه‌نووسێكى سعوودی رۆژى 2/10/2018 چووه‌ته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئیستهانبوڵو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دواتر راگەیەندرا كە خاشوقچی كوژراوە.