رۆبێرت دی نیرۆ لە هەوڵێکی مەترسیدار رزگارکرا
"بەهۆی رەخنەگرتنیەتی لە دۆناڵد ترەمپ"
ساتی دەستبەسەراگرتن و گواستنەوەی پۆستەکە
K24- ههولێر:
پۆستێک کە ئامێرێکی گوماناویی لەخۆگرتووە ئاراستەی رێستۆرانتێک کە خاوەنەکەی ئەکتەری ناوداری هۆڵیوود و براوەی خەڵاتی ئۆسکار رۆبێرت دی نیرۆیە کراوە.
ئاژانسی هەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری پۆلیسی شاری نیویۆرک ئاشکرایکردووە، پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و گومانی بوونی تەقەمەنی لەناو ئەو پۆستە دەکەن.
ئەو ئەکتەرەی هۆڵیوود رەخنەگرێکی گەورەی سیاسەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکایە و یەکەم نەیاری ترەمپ نییە کە ئەو جۆرە پۆستەی بۆ دەنێردرێت، بەڵام لە گشت حاڵەتەکان، پۆلیس پێش گەیشتنیان بە شوێنی مەبەست، دەستیان بەسەر ئەو پۆستانەدا گرتووە.
رێستۆرانت و باڵەخانەکەی رۆبێرت دی نیرۆ لە شاری نیویۆرک بە تەواوی چۆڵکراوە و پۆلیسیش بە دوای ئەو کەسانە دەگەڕێن کە بەو کارە هەستاون.
پێشتر هەمان جۆری پۆست، بۆ بارەگای سی ئێن ئێن، هیلاری کلینتن، باراک ئۆباما، بەڕێوەبەری پێشووی سی ئای ئەی و چەند بازرگان و کەسایەتییەک کە دژی سیاسەتەکانی ترەمپن نێردراون.
H.J