ئافره‌تێك ده‌بێته سه‌رۆكى ئهسيوپيا
بووه يه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا سه‌رۆكايه‌تى بكات
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى ئهسيوپيا به كۆى ده‌نگ، سه‌هل وه‌رق زودى وه‌ك سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى هه‌ڵبژارد و به‌وه‌ش زودى بووه يه‌كه‌م ئافره‌ت له مێژووى ئه‌و وڵاته‌دا سه‌رۆكايه‌تى بكات.
دوا په‌سندكردنى ده‌ستوورى وڵات له 1995دا زودى چواره‌م سه‌رۆكى وڵاته له رێگه‌ى په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له كۆى 546 ده‌نگ، زودى توانى 487 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه‌ش ده‌نگى سه‌رجه‌م ئاماده‌بووانى ئه‌و دانيشتنه‌ى په‌رله‌مان بوو.
زودى، ديپلۆماتكارێكى به ئه‌زموونى ئهسيوپيايه و له رابردوودا چه‌ندين پۆستى گرنگى ديپلۆماتى و سياسى وڵاته‌كه‌ى به‌ڕێوه‌بردووه و له 1989ه‌وه له بوارى ديپلۆماسى كار ده‌كات.
به گوێره‌ى ده‌ستوورى ئهسيوپيا، سه‌رۆكى وڵات، سيمبوڵى يه‌كپارچه‌يى وڵات و سهروهرييهكهيهتى و هيچ ده‌سه‌ڵاتێكى جێبه‌جێكردنى نييه.