كابينه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى يه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌دات
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كانى ده‌ستبه‌كار بوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى و ژماره‌يه‌ك له وه‌زيره‌كانى ده‌ستبه‌كار بوون.
ئه‌مڕۆ له مه‌راسيمێكدا حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووى عێراق ده‌سه‌ڵاتى راده‌ستى عادل عه‌بدولمه‌هدى كرد و به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ست به‌كار بوو.
شه‌وى رابردوو، له دانيشتنى په‌رله‌ماندا به ئاماده‌بوونى 220 نوێنه‌ر، متمانه به‌خشرايه كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى.
كابينه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى هێشتا سه‌رجه‌م پۆسته وه‌زارييه‌كانى پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌نيا 14 وه‌زير سوێندى ياساييان خواردووه و متمانه‌يان پێدراوه.
له يه‌كه‌م كاريشيدا، بڕياره ئه‌مڕۆ كابينه‌ى حكومه‌ت به سه‌رۆكايه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسه له پێشينه‌كانى كابينه‌كه.
