په‌رده له‌سه‌ر تاوانه‌كانی كوشتن له‌لایه‌ن وه‌زیرێكی كابینه‌ی عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵده‌درێته‌وه
"هێدی هێدی به‌عسییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌سه‌ڵات"
K24- هه‌ولێر:
سیاسه‌تمه‌داری عێراقی، غالب شابه‌نده‌ر ئاشكرایكرد، وه‌زیری گه‌نجان و وه‌رزش له كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كه متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستهێناوه، پێشتر تاوانی كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه و به‌شداریكردن له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ساڵی 1991 ـی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه و به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌وه زیندانیكراوه.
له پۆستێكی ئه‌لیكترۆنیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، شابه‌نده‌ر نووسیویه‌تی، "پێشتر به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی تایفی، ئه‌حمه‌د عوبه‌یدی، وه‌زیری گه‌نجان و وه‌رزش له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له گرتووخانه‌ی بوكا زیندانی كرابوو".
.jpg)
شابه‌نده‌ر له پۆسته‌كه‌یدا دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، "هێدی هێدی به‌عسییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌سه‌ڵات، چونكه حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌مجاره زۆرترین نوێنه‌ری به‌عسی تێدایه".
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق و 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی شه‌وی رابردوودا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران سوێندی ساییان خوارد.
H.B