چالاكوانانی به‌سره هه‌ژاندنی شه‌قام ده‌كه‌نه سوپرایزێك بۆ عه‌بدولمه‌هدی
كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدیش كێشه‌كانی به‌سره‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرد
K24- هه‌ولێر:
چالاكوانانی شاری به‌سره له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی گرت، كه له دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان هیچ حیسابێك بۆ پارێزگای به‌سره نه‌كراوه.
چالاكوانانی ئه‌و شاره له هه‌ڵمه‌تێكدا له‌ڕێگه‌ی هاشتاگێكه‌وه به‌ناوی "راجعیلكم" واتا "ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆتان" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه بۆ شه‌قام به عه‌بدولمه‌هدی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ژاندنی شه‌قام له دژی حكوومه‌تی نوی ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ك چالاكوانان له كۆتایی هاشتاگه‌كه‌یان نووسیویانه، "ئاگاداری ئه‌و ئه‌و رووداوانه بن كه له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌سره روویاندا، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه داوای باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك و كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و فه‌رامۆشنه‌كردنی پارێزگاكه‌یان ده‌كرد و داوای نه‌هێشتنی بێكاری ده‌كرد، ئه‌و پارێزگایه‌ی كه داوای به‌ش و مافی خۆی له پۆسته ئیداری و وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات".
شه‌وی رابردوو، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیری نوێی عێراق و 14 له وه‌زیره‌كانی دا، له‌كاتێكدا هیچ پۆستێكی وه‌زاری بۆ خه‌ڵكی به‌سره ته‌رخان نه‌كرا.
H.B