نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێویسته به‌زووترین كات ته‌واوی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پێكبهێندرێت
ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق له‌ئاست خواسته‌كانی گه‌لدا بێت
K24- هه‌ولێر:
یان كوبیچ، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق له راگه‌یاندراوێكدا داوا له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق ده‌كات، به‌زووترین كات ته‌واوی كابینه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت و نیگه‌رانی خۆشی به‌رامبه‌ر به نه‌بوونی ئافره‌ت له كابینه‌كه‌یدا نیشاندا.
هه‌روه‌ها كوبیچ ستایشی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات، به په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت و دووپاتیكرده‌وه، "هیوادارم پرۆسه‌ی په‌سه‌ندكردنی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان به‌زووترین كات ته‌واو بێت".
كۆبیچ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێویسته حكومه‌تی داهاتووی عێراق له ئاستی جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی گه‌لی عێراقدا بێت و ته‌واوی خزمه‌تگوزاری و ئاسایش بۆ سه‌رانسه‌ری عێراق دابین بكات".
H.B