قه‌ده‌غه‌ى گه‌شتكردن له‌سه‌ر كوڕى جه‌مال خاشوقچى هه‌ڵگيرا
ئه‌مه‌ريكا ئاماژه‌ى داوه‌ته به‌رپرسانى سعوودييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياند، داوايان له سعوودييه كردووه، رێگه به كوڕى رۆژنامه‌نووسه كوژراوه‌كه‌ى سعوودييه بده‌ن، گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ى سعوودييه بكات.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، رۆبرت بالادينۆ، رايگه‌ياند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه، مايك پۆمپيۆ له ميانى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ سعوودييه، به روونى ئاماژه‌ى داوه‌ته به‌رپرسانى سعوودييه، تا رێگه بده‌ن، سه‌لاح جه‌مال خاشوقچى بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مه‌ريكا.
پێشتر به‌رپرسانى سعوودييه، چوونه ده‌ره‌وه‌يان له سه‌لاح قه‌ده‌غه كردبوو.
رێكخراوى هيومان رايتس ۆچ رايگه‌ياند، به‌رپرسانى سعوودييه، قه‌ده‌غه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌يان له‌سه‌ر سه‌لاح جه‌مال هه‌ڵگرتووه.