ئێران يه‌كه‌م داواكارى ئاراسته‌ى وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كرد

ئاراسته‌ى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كرد

K24 – هه‌ولێر:

كۆمارى ئيسلامى ئێران يه‌كه‌م داواكارى ئاراسته‌ى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق كرد.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلامى ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا داواى له‌ وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، محه‌ممه‌د عه‌لى حه‌كيم كرد، ره‌وشێكى له‌بار بۆ زياره‌تكارانى چله‌ى حوسێنى له‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان بڕه‌خسێنن.

له‌و په‌يوه‌ندييه‌ ته‌له‌فۆنييه‌دا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هيواى خواست حكومه‌تى نوێى عێراق بتوانێت په‌ره‌ به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان بدات.

داواشيكرد، لايه‌نى عێراقى رێككارى گونجاو و كارئاسانى زياتر بۆ په‌ڕينه‌وه‌ى زياره‌تكارانى چله‌ى پێشه‌واكانى شيعه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنوورييه‌كان بكات.