ڤيديۆ.. له دياربه‌كر زه‌وى دوو ئافره‌تى كورد قوت ده‌دات
دوو ئافره‌ت ده‌كه‌ونه ناو چاڵێكه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، گرته‌يه‌كى ڤيديۆييان بڵاوكرده‌وه، كه تێيدا ده‌رده‌كه‌وێت، له شارى دياربهكرى باكوورى كوردستان به هۆى رۆچوونى زه‌وييه‌وه، دوو ئافره‌ت ده‌كه‌ونه ناو چاڵێكه‌وه.
سايتى سى ئێن ئێن تورك، بڵاويكرده‌وه، كاتێك دوو ئافره‌ت به شه‌قامێكى شاره‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن، له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه ديمه‌نى رۆچوونى زه‌وى و كه‌وتنى دوو ئافره‌ت بۆ ناو چاڵى زهوييهكه تۆمار كراوه.
به گوێره‌ى زانيارى كه‌ناڵه‌كان، ئه‌و دوو ئافره‌ته له مردن رزگاريان بووه و به سووكى بريندار بوونه.