یه‌كه‌م بڕیاری حكوومه‌تی نوێی عێراق پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێرانه
پابه‌ندی سزاكان ده‌بێت و نه‌وت به تانكه‌ر هه‌نارده ناكات
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی باڵای عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه, حكوومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاری داوه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك بۆ ئێران رابگرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك پابه‌ندییه‌ك بۆ سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، پێده‌چێت حكوومه‌تی عێراق له رێگه‌ی بۆڕی نه‌وتی كوردستانه‌وه نه‌وتی كه‌ركووك هه‌نارده‌ی توركیا بكات.
هاوكات سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، رایگه‌یاندووه, ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق له‌به‌رچاو ده‌گرن.
دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك وه‌ستاوه، به‌ڵام به‌شێكی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت.
ئ. م