تێرێزا مەی داوایەك لە عادل عەبدولمەھدی دەكات
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پەیوەندی بە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەكات
K24 - ھەولێر
سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، داوا لە عادل عەبدولمەھدی دەكات، سەردانی لەندەن بكات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە پەیوەندییەكی تەلەفونیدا، تێرێزا مەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، داوای لە عادل عەبدولمەھدی كرد، سەردانی لەندەن بكات، ھەروەھا پشتگیری وڵاتەكەشی بۆ عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا دووپاتكردەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی نووسیگەی عادل عەبدولمەھدی، لەبەرامبەردا سەرۆك وەزیرانی عێراق، ھەمان بانگھێشتی ئاراستەی ھاوتا بەریتانییەكەی كرد، بۆ سەردانی بەغدا.
مەی پیرۆزبایی لە عەبدولمەھدیش كرد، بەبۆنەی ھەڵبژاردنی حكومەتی نوێی عێراق.
ئەمە دوای ئەوەدێت لە 24/10/2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به‌خشییه عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 وه‌زیری حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام هێشتا 8 وه‌زیری كابینه‌كه به‌هۆی بوونی ناڕه‌زایی هه‌ندێك لایه‌ن له كاندیدكردنیان ماوه‌ته‌وه‌و متمانه‌یان پێنه‌دراوه.