چيرۆكى تراژيدى عێراقييه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ده‌نگى داوه‌ته‌وه‌

كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ى له‌ رووداوه‌كه‌ى ده‌رياى مردوو له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:

هاووڵاتييه‌كى عێراقى، كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ى له‌ رووداوه‌كه‌ى ده‌رياى مردوو له‌ده‌ستدا، دواى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌ر له‌م مانگه‌دا كۆچى دواييكردبوو.

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، چيرۆكى عه‌لى رحومى، كه‌ هاووڵاتييه‌كى عێراقييه‌ و له‌م مانگه‌دا هاوسه‌ره‌كه‌ى و پاشان كوڕه‌ تاقانه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆيدا هێناوه‌ و به‌شێكى زۆرى به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان داخ و په‌ژاره‌يان بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌ربڕيوه‌.

وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى ئه‌رده‌ن، دوێنێ رايگه‌ياند، به‌ هۆى لافاو له‌ ده‌رياى سوور، پاسێكى قوتابيان وه‌رگه‌ڕاوه‌ و به‌و هۆيه‌وه‌ 18 منداڵ گيانيان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌يانى ديكه‌ بێسه‌روشوێن بوونه‌.