لوتكه‌ی چوارینه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی له سووریا ده‌كات
چاره‌سه‌ری سیاسی و رێككه‌وتنی ئیدلب و دۆخی په‌نابه‌ران پرسی سه‌ره‌كی لوتكه‌ی چوارینه بوون
K24- هه‌ولێر:
لوتكه‌ی چوارینه‌ی نێوان توركیا، فه‌ره‌نسا، رووسیا و ئه‌ڵمانیا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی سووریا كرده‌وه و، هه‌رچوار وڵاته به‌شداربووه‌كه‌ی لوتكه‌كه پشتگیری خۆیان بۆ رێككه‌وتنی رووسی - توركی له‌باره‌ی ئیدلب نیشاندا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان:
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له نێوان سه‌ركرده‌كانی چوار وڵاته‌كه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌بووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ریه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا بۆ ناو لوتكهكهیان، توانای هاوكاری له‌چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه زیاتر بووه".
ئه‌ردوغان گوتی: "ئامانجی ئێمه وه‌ستاندنی شه‌ڕه و نیازێكیشمان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی هه‌یه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دانوستانه‌كانی ئه‌ستانه بوونه‌ته نموونه‌یه‌كی باش بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی".
ئه‌ردوغان باوه‌ڕبوونی خۆشی به‌وه راگه‌یاند، كه لوتكه‌ی چوارینه‌ی نێوانیان ئه‌نجامی باش بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانه‌كانی سووریا به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد، یارمه‌تی ئه‌و هه‌وڵانه بده‌ن.
ئه‌ردوغان دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه پابه‌ندین به سه‌لامه‌تی یه‌كپارچه‌یی خاك و سیاسه‌تی سووریا و جه‌ختمان له‌سه‌ر به‌لاوه‌نانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له‌و وڵاته كردووه‌ته‌وه".
سه‌رۆكی توركیا گوتیشی: "جه‌ختمان له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌باره‌ی ئیدلب كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆی به‌لاوه‌نانی قه‌یرانی مرۆیی و، ئه‌نجامه‌كانی لوتكهكهمان به ئێرانیش راده‌گه‌یه‌نین و له‌گه‌ڵ تاران له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی ده‌ستووریش بۆ سووریا به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ رێككه‌وتووین، بۆئه‌وه‌ی له ساڵی داهاتوو ده‌ست به داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئه‌و وڵاته بكات".
ئه‌ردوغان گوتی: توركیا رێگه به بڵاوبوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان نادات له نزیك سنووره‌كانی و دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ست له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش هه‌ڵناگرێت.
سه‌باره‌ت به په‌نابه‌رانیش ئه‌ردوغان گوتی: "توركیا 3 ملیۆن په‌نابه‌ری سووری له‌خۆ گرتووه و پێویسته ئه‌وروپا پابه‌ندی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران به توركیای داون".
ماكرۆن: پێویسته به‌ر له كۆتاییهاتنی ساڵ لێژنه‌یه‌كی ده‌ستووری پێكبێت
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێكهێنانی لێژنه‌ی ده‌ستووری به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌مساڵ بۆ سووریا كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ ئه‌و وڵاته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ساڵی داهاتوو ئه‌و لێژنه‌یه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات"، دووپاتیكرده‌وه، "پێویسته ده‌ستووری سووریا ده‌رفه‌ت بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته بڕه‌خسێنێت، بۆئه‌وه‌ی له دۆخێكی ئارام و له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و به‌چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات".
له‌باره‌ی دۆخی ئیدلب و پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی لوتكه‌ی چوارینه ماكرۆن گوتی: "به‌ئاشكرا جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن رژێمی سووریا ئه‌نجام بدرێت، له‌ڕووی ئه‌منی و دۆخی مرۆییه‌وه لێكه‌وته‌ی ناپه‌سه‌ندی ده‌بێت".
ماكرۆن رێككه‌وتنی رووسی - توركیی له‌باره‌ی ئیدلب به گرنگ وه‌سف كرد، كه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ ئاگربه‌ستێكی درێژخایه‌ن و سه‌قامگیر و دووپاتیشیكرده‌وه، "پێویسته رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت" هه‌روه‌ك گوتیشی، "به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ره‌تكراوه‌یه".
ماكرۆن جه‌ختیكرده‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هێشتا له‌پێشینه‌ی هاوبه‌شه و به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیش سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "ئه‌و كاره پێویستی به بارودۆخی گونجاو هه‌یه و له نه‌بوونی چاره‌سه‌ری سیاسی‌دا ئه‌و كاره مه‌حاڵه".
ئه‌نگێلا مێركڵ: پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له ئیدلب بخرێنه گه‌ڕ
لای خۆشیه‌وه ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا كه له لوتكه‌ی چوارینه‌دا نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد، له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "به‌یاننامه‌ی كۆتایی لوتكه‌ی چوارینه ده‌ریخستووه، ئه‌و چوار وڵاته ئامانجی هاوبه‌ش و ئیراده‌ی پێویستیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان".
دووپاتیكرده‌وه، "پێشكه‌وتنی به‌رچاو له هه‌نگاوه‌كانی درووستكردنی ناوچه‌یه‌كی راماڵراو له چه‌ك له ئیدلب كراوه و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام بێت".
مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پابه‌ندبوونێكی باش به هه‌وڵه‌كانی به‌لاوه‌نانی كاره‌ساتی مرۆیی له داهاتوودا هه‌یه" و، پێشوازیشی له رێككه‌وتنی رووسی - توركی له‌باره‌ی ئیدلبه‌وه كرد و گوتی: "ئه‌مڕۆ به‌ڵێنمان دا, به هه‌موو توانای خۆمان كار بۆ ئاگربه‌ستێكی جێگیری درێژخایه‌ن بكه‌ین".
راویژكاری ئه‌ڵمانیا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی ره‌خساندنی دۆخێكی ئارام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووری كرده‌وه و گوتی: "ناكرێت دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ نیشتیمانه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌یه‌كی خه‌راپ ببنه‌وه".
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رییه‌كانیش مێركڵ گوتی: "هیچ چاره‌سه‌رێك به‌ناوی سه‌ربازی قبووڵ ناكرێت و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و وڵاته له‌ڕێگه‌ی سیاسی و له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێت".
رۆژی شەممە 27/10/2018 سەرۆكهکانی تورکیا، رووسیا، فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا لە شاری ئیستانبوڵ لەبارەی کێشە سیاسییەکانی سووریا کۆبوونه‌وه.
H.B