وەزیری نوێی بەرگری عێراق دیار دەكرێت
عادل عەبدولمەھدی بەڵێنی پێداون
K24 - ھەولێر
ئەشواق حەسەن، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی فەتح رایگەیاند، لە ئەنجامی خراپ بەڕێوەبردنی دانیشتنی پەرلەمان فالح فەیاز، بۆ بوون بە وەزیری ناوخۆی عێراق دەنگی پێنەدرا".
گوتیشی "ئەو لایەنەی رەتیکردووەتەوە دەنگی پێبدات، تاوەکو ئێستا هۆکاری رەتکردنەوەکەی رووننەکردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران بەڵێنی پێداون، لە دانیشتنی ئەمجارەی پەرلەمان هەریەك لە فالح فەیاز، بۆ وەزیری ناوخۆ، قوسەی سوهەیل، بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و حەسەن روبەیعی بۆ وەزیری رۆشنبیری دابنێت.
سەرچاوە: بغداد الیوم