حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
قسه‌كانی ده‌یڤید پترایۆس توڕه‌ی كردوون
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی حوسه‌ینی، گوته‌بێژی "میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی" وه‌ڵامی قسه‌كانی ده‌یڤید پتریۆس، فه‌رمانده‌ی پێشووتری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌داته‌وه كه گوتبووی، ژماره‌یه‌ك كه‌س چوونه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، پێشتر و له سه‌رده‌می مندا زیندایی كرابوون.
عه‌لی حوسه‌ینی له وه‌ڵامی پترایۆس گوتوویه‌تی: "قسه‌كانی نیشانه‌ی بێ هیوابوونیانه به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته په‌رله‌مانی عێراق، به‌تایبه‌تی ئه‌و موجاهیدانه‌ی به‌ره‌نگاری داگیركه‌ران و رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بوونه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "واشنتن به‌هۆی گه‌یشتنی ئه‌و ده‌سته‌بژێره بۆ په‌رله‌مان هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كات و ده‌زانێت ئه‌وانه خۆیان بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. هاوپه‌یمانی بنیات ده‌یه‌وێت به‌م زووانه ئه‌و یاسایه ئاماده بكرێت".

ده‌رباره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، گوته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شد ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانی عێراق خاوه‌ن توانان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان چه‌كداره‌كانی داعش ده‌گوازنه‌وه و كێشه‌ی دیكه درووست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تا پێیان ده‌كرێت، ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له عێراق درێژبكه‌نه‌وه".
ده‌رباره‌ی لێدوانه‌كانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی كرانه‌وه‌ی عێراق و هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی: "حوسه‌ینی ده‌ڵێت: "عادل عه‌بدولمه‌هدی تازه ده‌ستی به ئه‌ركه‌كانی كردووه، ده‌یه‌وێت په‌یامه‌كانی ئاراسته‌ی جیهان بكات و ببیسترێ، به‌ڵام ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی به زمانی مه‌یدانی قسه ده‌كه‌ین و پێویستمان به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه و هه‌وڵ بۆ ده‌ركردنیان ده‌ده‌ین".