16 كۆچبەری دیكە لە ئاودا خنكان
تەرمی دوو منداڵ دۆزراوەتەوە
K24 - ھەولێر
بەهۆی نقوومبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست 16 کۆچبەر خنکان.
هێزەکانی دەریای ئیسپانیا رایانگەیاند، بەلەمێك کە ژمارەیەك کۆچبەری لەناودا بووە لە ناوچەی بوران لە دەریای ناوەڕاست نقومبووە و بەهۆیەوە 16 کۆچبەر خنکاون و تەرمی دوو کەسیان کە منداڵن دۆزراونەتەوە.
هێزە دەریاوانەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، تەنیا دوێنێ توانیویانە 439 کۆچبەر رزگاربکەن کە لە رێگەی بەلەمەوە هەوڵیانداوە لە مەغریبەوە خۆیان بگەیەنە جەبەل تاریق.
بە گوێری ئامارەکانی رێکخراوی کۆچ و کۆچبەرانیش لە سەرەتای ئەمساڵەوە 42 هەزار و 500 کۆچبەر لە رێگەی دەریاوە خۆیان گەیاندووەتە ئیسپانیا و 433 کۆچبەریش بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان خنکاون.