حەوت پەنابەری سووری دەستدرێژی دەکەنە سەر کچێکی ئەڵمانی

کچەکە تەمەنی 18 ساڵە

 K24 – هه‌ولێر:

پۆلیسی ئەڵمانیا حەوت پەنابەری سووری بەهۆی تێوەگلانیان لە دەستدرێژکردنە سەر کچێکی 18 ساڵ دەستگیرکرد و خەڵکی ئەڵمانیاش تووڕەن.

لە 14ی ئەم مانگە - تشرینی یەکەم، ئەو کچەی دەستدرێژی کراوەتە سەر دەچێتە یانەیەکی شەوانە لە شاری فرێیبورگ و لەوێ کوڕێکی سووری دەناسێ، پاشان پێکەوە بڕیارە دەدەن یانەکە بەجێبهێڵن و بچنە دەرەوە.

بە گووتەی پۆلیس، کچەکە لەلایەن کوڕەکەوە بۆ ناوچەیەکی نزیک لە یانەکە رفێندراوە و دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، پاشان ماددەیەکی بێ هۆشکەری پێدراوە.

پەنابەرە سوورییەکە بەوەوە ناوەستێت، دەچێتەوە بۆ یانەکە و بە 7 هاوڕێی دەڵێت کە بچن دەستدرێژی بکەنە سەر کچە 18 ساڵەکە، ئەوانیش پێکەوە ئەو کارە دەکەن.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، کچەکە رزگاری بووە و گیانی لەدەستنەداوە و پۆلیس تەواوی دەستدرێژیکاران کە تەمەنیان لە نێوان 19 بۆ 29 ساڵە دەستگیرکردووە.

لە دوای دەستگیرکردنیان پۆلیسی شاری فرێیبورگ رایگەیاند، ئەوان پێشتر زانیاریان لەسەر ئەو تاوانبارانە هەبووە و ناسیویانن.

هاووڵاتیانی ئەڵمانیا بەتایبەت ئەوانەی دژی هاتنی پەنابەرانن، ناڕەزاییان زۆریان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەربڕیوە بەوەی پۆلیس کەمتەرخەمە و نەرمی نواندووە، تووڕەشن لەوەی میدیای ئەو وڵاتە گرنگی نەداوە بەو دۆسییەیە.

H.J