ڤیدیۆی "سێ ئه‌ندامی تیمی كوشتنی خاشوقچی" له رێستۆرانتێكی توركیا بڵاوكرایه‌وه
"پاش كوشتنی خاشوقچی له‌وێ نانیان خواردووه"
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری وێنه‌ی سێ كه‌سی له خواردنگه‌یه‌كی توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "وێنه‌ی 3 ئه‌ندامی تیمی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی دیاری سعوودی، جه‌مال خاشوقچییه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه قه‌ته‌رییه‌كه، ئه‌و سێ كه‌سه پاش ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له كوشتنی خاشوقچی كردووه، بۆ نانخواردن چوونه‌ته ئه‌و رێستۆرانته و به‌گوێره‌ی وێنه‌كان ئه‌وانه هه‌ر یه‌كه له (نایف حه‌سه‌ن و مه‌نسور عوسمان عه‌قیدی به‌رگری شارستانی و خالید عوته‌یبی، ئه‌فسه‌ری پاسه‌وانیی شاهانه‌ی سعوودیه‌ن و به ئۆتۆمبێلێكی كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ هاتوونه‌ته ئه‌و رێستۆرانته".
رۆژی هه‌ینیش شۆفێرێكی كونسوڵخانه‌كه، جمووجووڵه نائاساییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناو كونسوڵخانه‌كه‌ی ئاشكراكرد به‌تایبه‌تی به‌هۆی هاتنی تیمێكی تایبه‌ت بۆ كوشتنی جه‌مال خاشوقچی.
رۆژی 2/10/2018 جه‌مال خاشوقچی بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌ی تایبه‌ت به هاوسه‌رگیری چووه كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیستانبوڵ، به‌ڵام نه‌گه‌ڕایه‌وه‌و دواتر سعوودیه گیان له ده‌ستدانی راگه‌یاند. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن و پێده‌چێت چیرۆكێكی جیاوازتر له‌وه‌ی سعوودیه هێشتا مابێت ئاشكرا بكرێت.