هەسەدە لە هەجین کشایەوە

دوای هێرشە خوێناوییەکەی داعش دێت

رێکخراوی داعش توانی هێزەکانی هەسەدە کە ئەمەریکا پاڵپشتیان دەکات لە شارۆچکەی هاجین دووربخاتەوە

فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤی گوتووە: "دوای حەوت هەفتە لە جەنگ لەگەڵ چەکدارانی داعش، هێزەکانی هەسەدە لە هەجین پاشەکشەیان کردووە".

کشانەوەی هەسەدە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە بەهۆی خراپی کەشووهەوا و هێرشێکی کتوپڕی داعش لە دەیرەزوور، 60 شەڕڤانی هێزەکانی هەسەدە گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 100ی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە: عەرەب نیوز

‌H.J