سوپای تورکیا هێرشیکردە سەر پێگەکانی یه‌په‌گه لە سووریا
لە نزیک كۆبانێ تورکیا یه‌په‌گه بۆردومانکرد
K24 – هه‌ولێر:
سوپای تورکیا پێگەکانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)ی لە سووریا بۆردومانکرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، سوپای تورکیا بۆردومانی هێزەکانی یه‌په‌گه لە ناوچەی زۆرمغار کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری کۆبانێ کردووە.
سەرەتای ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند کە ئەوان هێزە کوردییەکان لە رۆژهەڵاتی رووباری فوڕات دەردەکەن چونکە ئەو هێزانە بەشێکن لە پەکەکە و تورکیا رێگا بەوە نادات.
ئەم هێرشەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە، دوێنێ شەممە، داعش هێرشێکی کتوپڕی کردە سەر شەڕڤانانی هەسەدە لە شاری هەجین و 160 شەڕڤان بوونە قوربانی، دواتریش کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لەو ناوچەیە بڵاوکرایەوە.
H.J