جووتیارانی كورد له 38 گوندی سه‌رگه‌ڕان له تۆوكردنی زه‌وییه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كرێن
بڕیاری پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكه و به "ته‌عریبی نوێ" وه‌سف ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
به بڕیارێكی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك، جووتیارانی كورد له 38 گوندی كه‌ركووك له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان رێگه‌یان پێ‌نادرێت زه‌وییه‌كانی بكێڵن و تۆ‌و بكه‌ن.
جووتیارێكی په‌ڵكانه‌ش به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ سه‌ردانی به‌شی كشتوكاڵی سه‌رگه‌ڕانمان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌تۆ و كیمیا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ببه‌ین، به‌ڵام له‌وێ نووسراوێكیان خسته به‌رده‌ممان كه بۆمان نییه زه‌وییه‌كانمان تۆ‌و بكه‌ین، تا ئه‌و كاته‌ی كێشه‌ی موڵكداری ئه‌و زه‌وییانه له‌گه‌ڵ "عه‌ره‌به به‌دووه‌كان" یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
فه‌رهاد سمایل، ته‌مه‌ن 41 ساڵ، جووتیارێكی سنووره‌كه‌یه و به كوردستان 24ی راگه‌یاند، كێشه‌ی "عه‌ره‌به به دووه‌كان" ده‌مێكه چاره‌سه‌ر كراوه، ئه‌وان به گوێره‌ی مادده‌ی 140 ده‌مێكه قه‌ره‌بوویان وه‌رگرتووه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به زه‌وییه‌كانه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام ئێستا راكان جبووری ده‌یه‌وێ ناوچه‌كه ته‌عریب بكاته‌وه و به گوته‌ی خۆیشی "ته‌عریبێكی نوێیه بۆ ناوچه‌كه".
ئه‌و جووتیاره باسی له‌وه‌شكرد، دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌موو رۆژێك له سنووره‌كه مردنێك به چاوی خۆیان ده‌بینن و رایگه‌یاند، له هه‌ندێك ناوچه عه‌ره‌به‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌وان، نووسراو به عه‌ره‌به‌كان دراوه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه نیشته‌جێی ناو گونده‌كان ببن.
فه‌رهاد سمایل، بێزاری خۆی و جووتیارانی سنووره‌كه‌ی له‌و دۆخه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر نه‌توانن زه‌وییه‌كانی خۆیان تۆ‌و بكه‌ن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، هیچ داهاتێك نابێت، به‌و جۆره‌ش بێت یه‌ك جووتیاری كورد له سنووره‌كه نامێنیت.
جووتیاره كورده‌كه ئاشكراشی كرد، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پۆلیسی فیدرالیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رێگه نه‌درێت جووتیاره كورده‌كان له سنووری ئه‌و 38 گونده زه‌وییه‌كانییان تۆ‌و بكه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه‌ی كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه و له رۆژی 25ی 10ی2018 ده‌رچووه، تێیدا هاتووه: "كشتوكاڵكردن له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه قه‌ده‌غه‌یه به هۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌ری درووستبوونه، تا ته‌واوبوونی رێكاره‌كان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند، كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانه راسپێدراوه".
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان به رێككه‌وتنی ژێر به ژێر، له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، هه‌ڵمه‌تێكی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك ده‌ستیپێكردووه.
زۆربه‌ی بڕیاره‌كانیش له‌لایه‌ن راكان جبووری، پاریزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك ده‌رده‌چن.

ئ. م