ئیتاڵیا له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
ئیتاڵیا له هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌لیزابێتان ترینتا، وه‌زیری به‌رگری ئیتاڵیا كرد و ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی دوای داعشیان تاووتوێ كرد.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/10/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئه‌لیزابێتا ترینتا وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق، كۆنسولی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازی پێكهاتبوو.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، وێڕاى ده‌ربڕینی خۆشحاڵى، ترینتا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه بوێرانه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان و داعش بوونه‌وه و به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ هێزه ئیتالییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به‌نداوی مووسڵ كرد كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یه‌وه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئیتاڵیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له كاته سه‌خته‌كاندا، ستایشى سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیاى كرد كه له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیتاڵیای كرد بۆ ناردنی كۆمپانیاكانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و پاراستنى عێراق له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره.
هاوكات جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
تاووتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.