كاروانێكی دیكەی فڕۆكه‌ی جه‌نگی T50 گه‌یشته‌ به‌غدا

عێراق 24 فڕۆكەی جەنگی لە كۆریای باشوور دەكڕێت

K24 - ھەولێر

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق راگه‌یاند، كاروانی سێیه‌می فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری (تی50)، كه‌ شه‌ش فڕۆكه‌ن، گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق.

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئاماژەی بەوەكردووە، كاروانی فڕۆكه‌كانی ئه‌مجاره‌ له‌ شه‌ش فڕۆكه ‌پێكهاتووه‌ و به‌ گه‌یشتنی ئه‌و فڕۆكه‌ هێڵی به‌رگری ئاسمانی عێراق به‌هێزتر ده‌بێت.

به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێكی نێوان عێراق و كۆریای باشوور له‌ ساڵی 2003، كۆریای باشوور 24 فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ بڕی ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلار به‌ عێراق فرۆشتووه‌، سیئۆل هه‌ر جاره‌و كاروانێك له‌و فڕۆكانه‌ راده‌ستی عێراق ده‌كات، تاوه‌كو ئێستاش عێراق راده‌ستكردنی ته‌نیا 12 فڕۆكه‌ی راگه‌یاندووه‌.

پێشتر كاروانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌و فڕۆكانه‌ش له‌ مانگی ئازاری ئه‌مساڵ راده‌ستی هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازی به‌غدا كراون.