لە سلێمانی كەسێك لەسەر دەستدرێژی سێكسی دەستگیركرا
"گرتەی ڤیدیۆیی تۆمار كردووە"
K24 - سلێمانی
تۆمەتبارێك لە شاری سلێمانی دەستگیركرا، كە دەستدرێژی سێكسی كربووە سەر كچێك.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دەستدرێژی سێكی كردووەتە سەر كچێك و تۆماری ڤیدیۆیی كردووە".
لە راگەیەندراوەكە ھاتووە: "دوای ئەوەی رۆژی 25/10/2018 كچێكی تەمەن 32 ساڵان بەناوی (ن ) سەردانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری كردو سكاڵای تۆماركرد لە دژی تۆمەتبار ( ش ، أ ، ع ) كە بەبیانووی خۆشەویستی دستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری و تۆماری ڤیدیۆیی كردووەو دواتر هەڕەشەی بڵاو كردنەوەی تۆمارەكەی كردبوو، هەروەها بڕی 3800 دۆلاری لێوەرگرتووەو داوای پارەی تریشی لێكردبوو، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوون توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت".
پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند: "لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 393 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لە لایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە".
ھ.م