رێکخراوەکانی ژاپۆن 90 قوتابخانەیان لە هەرێمی کوردستان نۆژەنکردۆتەوە

"گەلی کوردستان و ژاپۆن پەیوەندی بەهێزیان هەیە"

رێکخراوەکانی ژاپۆن لە ماوەی چەند ساڵێکدا 90 قوتابخانەی هەرێمی کوردستانیان بە هاوکاری حکومەتی هەرێم نۆژەنکردۆتەوە.

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا 90 قوتابخانە لەلایەن رێكخراوەكانی ژاپۆن نۆژەنكراونەتەوە، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە پەیوەندییەكی بەھێز لە نێوان گەلی كوردستان و گەلی ژاپۆندا ھەیە".

وەزیری پەروردە دەشڵێت: "چەندین رێكخراوی دیكەی بیانی و كەسایەتی ناوخۆیی، ھاوكاری وەزارەتی پەروەردەیان كردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان، ئەمەش سوودێكی زۆری بە قوتابیان گەیاندووە".

H.J