غه‌فوور مه‌خموورى ره‌خنه له كه‌نه‌كه ده‌گرێت
پێویستە لەژێر هەژموونى هیچ لایەنێکى سیاسی‌دا نەبێت
K24 – هه‌ولێر:
سكرتێرى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان، غه‌فوور مه‌خموورى ره‌خنه‌ى له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌يى كوردستان (كه‌نه‌كه) گرت و رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر كه‌نه‌كه بيه‌وێت ببێته چه‌ترى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان، پێويسته خۆى له ژێر هه‌ژموونى هيچ لايه‌نێكدا نه‌بێت.
له ميانى به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى هه‌ژده‌مين جڤاتى گشتيى كه‌نه‌كه‌دا، كه رۆژى 26ى ئه‌م مانگه له شارى بارلۆى هۆڵه‌ندا ده‌ستيپێكرد و دوێنێ كۆتايى به كاره‌كانى هێنا، غه‌فوور مه‌خموورى وتارێكى پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌يدا، سكرتێرى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه چاره‌سه‌رى پرسى كورد له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ته‌نيا به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان دێته دى و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ر له‌و ميانه‌يه‌دا، غه‌فوور مه‌خموورى ره‌خنه‌ى له كه‌نه‌كه گرت و گوتى: "ئێمە سەرنج و تێبینى و ره‌خنه‌ى زۆرمان لەسەر شێوازى کارى كه‌نه‌كه و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى جڤاتە گشتییەکانيى هەیە".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئەگەر كه‌نه‌كه بیەوێت ببێته ماڵێکى گشتى بۆ کوردان و چەترێکى هاوبەش بۆ کۆکردنەوەى تەواوى لایەنە سیاسییەکان و سازییەکانى کۆمەڵگه‌ى مەدەنى لە کوردستانى مەزن، پێویستە لەژێر هەژموونى هیچ لایەنێکى سیاسی‌دا نەبێت و هەموو لایەنەکان وەک یەک سەیر بکات".