كچەكەی فوئاد مەعسووم رەخنە لە بەرھەم ساڵح دەگرێت
"خەنی لە خۆمان دیسانەكە بووینە باكووری عێراق"
K24 - ھەولێر
لەسەر ئەو وتەیەی بەرھەم ساڵح، كە لەبری ناوی ھەرێمی كوردستان "باكووری عێراقی" بەكارھێناوە، شیرین فوئاد مەعسووم، كچی سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق، بە توانجەوە رەخنە لە بەرھەم ساڵح دەگرێت و دەڵێ" خەنی لە خۆمان دیسانەكە بووینە باكووری عێراق".
شیرین فوئاد مەعسووم، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "خەنی لە خۆمان دیسانەكە بووینە باكووری عێراق".
بهرههم ساڵح كه چهند رۆژێكه گهڕاوهتهوه سلێمانی و ههڵهبجه و سهرقاڵی چهند چالاكییهكه، له تویتهرهوه نوسیوویهتی: "سەردانی هەڵەبجەم کرد بۆ رێزلێنانی یادی شەهیدانی کیمیاباران، ئەنفالەکانی گەرمیان وبادینان و بارزان، گۆڕە بەکۆمەڵەکانی مەحاویل وخوارو و باکوری عێراق، شەهیدانی دژی ستەمکاری. ناکرێ بهێڵین جارێکی تر فاشیەکان دەسەڵاتدار بن، و ئێستا ئاوەدانی وخزمەتکردنی کەسوکاری شەهیدان ئەرکی لە پێشینەمانە".