نشینگەی هەولێر هاووڵاتیانی بەنگلادیش لە هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە
ئەوانەی هاتنەناوەوەیان لە بەغدا بۆکراوە و لە ساڵی 2017 خۆیان تۆمارکردووە
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نشینگهی هەولێر، ئەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیانەی هاتنەوە ناوەوەیان (دخولییان) لە بەغدا بۆکراوە یاخود پێش 1/1/2018 هاتنەناوەوەیان لە هەولێر بۆکراوە ئاگاداردەکاتەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن.
لە بڵاوکراوەیکیدا بەڕێوەبەرایەتی نشینگهی ههولێر کە وێنەیەکی بۆ کوردستان24 نێردراوە ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە دەبێت هاتنەناوەوەیان تۆماربکەن و تا کۆتای ئەمساڵ مۆڵەتیان هەیە، بەپێچەوانەوە سزادەدرێن.
دەقی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتی نشینگهی ههولێر:
سەبارەت بەو هاووڵاتییە بەنگلادیشیانەی کە لە بەغدا هاتنە ناوەوە(دخولییان) بۆکراوە و ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و لە پارێزگای هەولێر دخولییان پێش 1/1/2018ە، نیشنگەیان بۆ دەکەین، بەڵام ئەم بڕیارە تاکو رێککەوتی 31/12/2018 کاری پێدەکرێت و دوای ئەم رێککەوتە خۆیان بەرپرس دەبن لە هەرئیجرائاتێکی یاسایی و دەبێت هاووڵاتییە بەنگلادیشییەکە ئەم خاڵانە جێبەجێبکات بە مەبەستی وەرگرتنی نشینگە.
1- وەرگرتنی بڕی یەک ملیۆن دینار وەک سزای دواکەوتن.
2 – وەرگرتنی بڕی یەک ملیۆن دینار وەک گۆڕینی ڤیزەی سەردان بۆ نشینگە