به به‌ڵگه.. 81 خێزانی عه‌ره‌ب له سه‌رگه‌ڕان نیشته‌جێ ده‌كرێن
ته‌عریبی سه‌رگه‌ڕان ده‌ستیپێكرده‌وه و جووتیاران داوای به‌هاناوه‌چوون له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
جووتیارانی گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، رایده‌گه‌یه‌نن، وێڕای ئه‌وه‌ی ئاگاداركراونه‌ته‌وه زه‌وییه‌كانییان ئه‌مساڵ تۆ‌و نه‌كه‌ن، ئێستا هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی به‌ڵێننامه‌شیان پێ پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
جووتیارانی گونده‌كه به كوردستان 24یان راگه‌یاند، داوایان لێكراوه بەڵێننامە پڕبکەنەوە کە لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانی خۆیان ئەم ساڵ کاری کشتوکاڵیی نەکەن.
یەکێك لە جووتیارانی ناحیەی سەرگەڕان بۆ کوردستان 24 گوتی: "ئەمڕۆ داوامان لێکراوە کە ئەو بەڵێننامەیە پڕبکەینەوە و کاری کشتوکاڵیش نەکەین لەسەرزەوییەکانمان، لەکاتێکدا ئێمە زەوی خۆمانە و عەرەبی هاوردە هاتوونەتە شوێنەکە و ئەوان دەیانەوێت کاری کشتوکاڵی بکەن لەسەر زەوییەکانمان، بۆیە ئێمەش ئەمەمان قبوڵ نەکردووە و داوا دەکەین حکوومەتی هەرێم پاڵپشتیمان بکات".
جووتیارێكی دیكه‌ی سه‌رگه‌ڕان رایگه‌یاند، پۆلیسی فیدرالی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ریان و ته‌نانه‌ت ده‌ستییان به‌سه‌ر تراكتۆرهكانیشیان داگرتووه، به‌ڵام ئێستا رۆیشتوون.
ئه‌و جووتیاره راشیگه‌یاند، كه پۆلیسی فیدرالی له هه‌وڵدایه 81 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده بگه‌ڕێننه‌وه ناوچه‌كه، كه هیچ مافێكیان نه‌ماوه، ئاگاداریش كراونه‌ته‌وه كه ده‌بێت شوێنی ئه‌و 81 خێزانه بكرێته‌وه و "به جووتیاریش" ناسێنراون، كه هه‌موویان عه‌ره‌بی هاورده‌ن و پێشتریش قهرهبووكراونهتهوه.
ئه‌و جووتیاره نیگه‌رانی خۆیشی له‌وه نیشاندا، ئه‌وان له‌ناوچه‌كه ته‌واو بێزارن ئه‌گه‌ر كار وا بڕوات ناچارن ناوچه‌كه بۆ "عه‌ره‌به هاورده‌كان" جێبهێڵن، به‌و جۆره‌ش دووباره پرۆسه‌ی ته‌عریبی سه‌رده‌می به‌عس، بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)