ئەردۆغان باسی سەرھەڵدانەوەی داعش دەكات
ده‌یانه‌وێت سووریا نوقمی خوێن و ئاگر بكه‌ن
K24 - ھەولێر
سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت "ھەوڵێك ھەیە بۆ سەرھەڵدانەوەی داعش و ده‌یانه‌وێت سووریا نوقمی خوێن و ئاگر بكه‌ن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان رایگەیاند، خواستێك ھەیە جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه".
ئەردۆغان گوتی: "ده‌زانین له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رهه‌ڵستێكی دیاریكراوه‌وه دیسانه‌وه به راهێنانكردن به داعش و له رێگای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی له ناوچه‌كه هه‌وڵی هێنانه‌وه ئارای (ئه‌و رێكخراوه) ده‌درێت. ئه‌وه‌ی بێجیاكاری هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان به‌كارده‌هێنێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له ناوچه‌كه، ئێستا له رێگای ئه‌و یارییه قێزه‌ونه‌وه‌وه دیسانه‌وه هه‌وڵی هێنانه ئارای ئه‌وه ده‌دات".
گوتیشی: "له‌و باوه‌ڕه‌داین نه خه‌ڵكی ناوچه‌كه و نه رای گشتیی جیهان به یاری داعش له خشته نابرێن. هه‌رگیز رێگه به‌وانه ناده‌ین له لایه‌كه‌وه به هاندانی رژێم و له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه به هێنانه‌وه ئارای داعش دیسانه‌وه ده‌یانه‌وێت سووریا نوقمی خوێن و ئاگر بكه‌ن. پێکهاتەی تیرۆر لە خۆرهەڵاتی فوراتیش لەناودەبەین. لەوباریەشەوە ئامادەکارییەکانمان، پلانەکانمان و پرۆگرامەکانمان تەواوکردووە. تەنانەت لە رۆژانی رابردوودا دەستوەردانی کردەییمان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستیی دەستپێکردووە. لە داهاتوویەکی نزیکدا بەئۆپەراسیۆنی گشتگیرتر و کاریگەرتر هەڵدەکوتینە سەر تیرۆریستان".
سەرچاوە: ئەنادۆڵ