نوێترين ريزبه‌ندى پاسپۆرت.. عێراق خاوه‌نى خراپترين پاسپۆرتى جيهانه
ته‌نيا پێش پاسپۆرتى ئه‌فغانستان كه‌وتووه
K24 – هه‌ولێر:
له نوێترين پۆلين و ريزبه‌ندى سايتى پاسپۆرت ئيندێكس، كه ئه‌مڕۆ بڵاويكردووه‌ته‌وه، پاسه‌پۆرتى عێراقى به يه‌كێك له هه‌ره خراپترين پاسپۆرته‌كانى جيهان هه‌ژمار كرا و ته‌نيا پێش پاسپۆرتى ئه‌فغانستان كه‌وتووه.
سايته‌كه نوێترين ريزبه‌ندى بۆ پاسپۆرتى وڵاتانى جيهان بڵاوكردووه‌ته‌وه و به گوێره‌ى سايته‌كه پاسپۆرتى عێراقى ته‌نيا له پێنج وڵات‌دا به بێ ڤيزا كارى پێده‌كرێت.
هه‌ر به گوێره‌ى ريزبهندييه نوێيه‌كه، پاسپۆرتى سه‌نگاپوور يه‌كه‌مه له ئاستى جيهاندا و هاوشانى ئه‌ويش پاسپۆرتى ئه‌ڵمانيايه. دواتر دانيمارك و سويد و 9 وڵاتى ديكه له پله‌ى دووه‌مدان.
سايته‌كه بۆ پۆلێن‌كردن و ريزبهندييهكهى پشتى به‌ستووه به پێويستى ئه‌و پاسپۆرته به ڤيزا و شێوازه‌كانى وه‌رگرتنى ڤيزا ئايا له فڕۆكه‌خانه ده‌بێت يان له رێگه‌ى ئهليكترۆنييهوهيه.