دادگاى تاوانه‌كانى عێراق ژنێكى سويدى سه‌ر به داعشى ئازاد كرد
به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگيركرابوو
K24 – هه‌ولێر:
دادگاى ناوه‌ندى تاوانه‌كانى عێراق، بڕيارى ئازادكردنى ئه‌و ئافره‌ته سويدييهى ده‌ركرد، كه به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه ده‌ستگيركرابوو.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس، بڵاويكرده‌وه، دادوه‌رى دادگاى ناوه‌ندى تاوانه‌كانى عێراق، بڕياريداوه، ڤيكتۆريا دراكۆ لازار ئازاد بكات.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، دادوه‌ر رايگه‌ياندووه، لازار به‌ڵگه‌ى پشتڕاستكراوى له دژ نييه بسه‌لمێنێت په‌يوه‌ندى به داعشه‌وه هه‌بووه.
به گوێره‌ى بڕيارى دادگا، ئه‌و ئافره‌ته سويدييه ته‌نيا 6 مانگ به‌ند ده‌كرێت، به هۆى ئه‌وه‌ى به بێ پاسپۆرت و ڤيزا هاتووه‌ته عێراقه‌وه و به ناياسايى تێيدا ماوه‌ته‌وه.
ڤيكتۆريا دراكۆ لازار، ئافره‌تێكى سويديى به ره‌چه‌ڵه‌ك سربستانييه. له‌دايكبووى 1990 و هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ عێراقييه‌ك كردووه و سێ منداڵيى لێى هه‌يه.
ئه‌و ئافره‌ته دانى به‌وه‌دا ناوه له 2016دا به ياوه‌رى هاوسه‌ره‌كه‌ى گه‌يشتووه‌ته ته‌له‌عفه‌ر و له‌وێ هاوسه‌ره‌كه‌ى له ئاكامى بۆردومانێكدا كوژراوه.
ئ.ر