شوفێرێكى ئێرانى له عه‌ربه‌ت گيانى له‌ده‌ستدا
لەشارۆچكەی عەربەت تانكەرێكی سووتەمەنی دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستداوه خۆی كردووه بە دوكانێكدا
K24 – سلێمانى:
به‌شى راگەیاندن و پەیوەندییەكانى پۆليسى سلێمانى رايگه‌ياند، شه‌وى رابردوو، تانكه‌رێكى سووته‌مه‌نى ئاگرى گرتووه و به‌و هۆيه‌وه شوفێرى تانكه‌ره‌كه، كه هاووڵاتييه‌كى به ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانييه گيانى له‌ده‌ستدا.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، پۆليس رايگه‌ياندووه، شەوی رابردوو لەشارۆچكەی عەربەت تانكەرێكی سووتەمەنی دوای ئەوەی كۆنترۆڵی لەدەستداوه خۆی كردووه بە دوكانێكدا و بەوهۆیەوە ئاگرى گرتووه و شۆفێری تانكه‌ره‌كه‌ش، كە هاووڵاتییەكی بە رەچهڵهك ئێرانییە سووتاوه و بەهۆی زۆری سوتانەكەیەوە گیانى له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها هاتووه: دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمە فریا گوزارییەكان ئاگرەكە كۆنترۆڵ كرا و تەرمی سوتاوەكەش بۆ پزیشكی دادوەری لەشاری سلێمانی گواسترایەوە.

