حه‌شدی شه‌عبی دوو سه‌ركرده‌ی داعشی كوشت
سوپای عێراق هاوكاریی حه‌شدی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رایده‌گه‌یه‌نن، دوو سه‌ركرده‌ی داعش كه هه‌فته‌ی رابردوو فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرتی "هه‌سه‌ده"ـیان ده‌ركردبوو له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و سووریا كوژراوون.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاندووه: "سوپای عێراق له رووی پێشكه‌شكردنی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و پێگانه‌ی چه‌كدارانی داعشی تێدا گردبوونه‌ته‌وه هاوكاریی حه‌شدی شه‌عبیان كردووه".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی عێراق بڵاوكراوه‌یان به‌سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خستبووه خواره‌وه له سنووری نێوان عێراق و سووریا و داوایان لێ‌كردبوون رێگه له دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش بۆ ناوخاكی عێراق بگرن.
هه‌ینی رابردوو روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤیش رایگه‌یاندبوو: "چه‌كدارانی داعش به‌هۆی خۆڵبارین و به‌كارهێنانی ژماره‌یه‌ك خۆكوژ و ژنان هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده و له ھێرشه‌كه‌دا 14 شه‌ڕڤان گیانیان له ده‌ستدابوو.