داعش 11 كه‌سی له عێراق گوللـه‌باران كرد
9 كه‌سیان سڤیل و 2 كه‌سیانی چه‌كداری هۆزه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددینن
K24 - هه‌ولێر:
چەكدارانی داعش 9 كەسی سڤیلیان لە رۆژئاوای موسڵ و 2 چەكداری ھۆزەكانیان لە سەڵاحەدین گوللـەباران كرد.
ئاژانسی ھەواڵی ئەڵمانی لەزاری ئەفسەرێكی سوپای عێراقەوە بڵاویكردەوە، چەكدارانی داعش 6 كەسیان لە ناوچەیەكی نزیك له قەزای بەعاج لە رۆژئاوای موسڵ گوللـە باران كردووە، 3 كەسی دیكەش كە دوانیان برا بوون، بە تۆمەتی ھاوكاریكردنی حەشدی شەعبی كوشتووه.
لە پارێزگای سەڵەحەدینیش، چەكدارانی رێكخراوەكە، 2 چەكداری حەشدی ھۆزەكانیان كوشتووە.
ماوه‌یه‌كه چالاكی و كرده تیرۆریستییه‌كانی چه‌كدار و پاشماوه‌و شانه نوستووه‌كانی داعش له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق زیادیكرد و له هه‌ندێك ناوچه‌ش به ئاسانی ده‌بینرێن.