كه‌نه‌دا داوای په‌نابه‌ری زیاتر ده‌كات
وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا: حكوومه‌ت هه‌وڵی دابینكردنی شوێنی گونجاویشدایه بۆیان

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د حسێن، وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند: "كه‌نه‌دا ساڵانه پێشوازی له 40 هه‌زار په‌نابه‌ری دیكه ده‌كات و تا ساڵی 2021 پرۆسه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێ و به‌و شێوه‌یه‌ش ژماره‌یان له 310 هه‌زار كه‌سه‌وه له ساڵانی داهاتوودا بۆ 350 هه‌زار كه‌س به‌رزده‌بێته‌وه".
تۆڕی CBC نیووزی كه‌نه‌دی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌وانه‌ی تازه دێن، ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات به‌رزده‌كه‌نه‌وه به رێژه‌ی 1% و كه‌می ده‌ستی كاری بازاڕی ناوخۆش پڕده‌كاته‌وه.
كه‌نه‌دا رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌و ژمارانه‌ی وه‌ك به‌شێك له پلانێكی نوێی حكوومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆچ له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌ند ساڵێك راگه‌یاندووه و له 2019 تا 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زیری كۆچی كه‌نه‌دا ده‌ڵێت، پێویستییه‌كی زۆرمان به‌و كه‌سانه‌یه و له‌چوارچێوه‌ی پلانێكی ئابووری بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی وڵات كه به‌ده‌ست كه‌می كرێكار و ھێزی كاره‌وه ده‌ناڵێنن و رێژه‌ی به‌ته‌مه‌نه‌كانیش له وڵات زۆر بووه".
هه‌روه‌ها گوتووویه‌تی، به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه په‌نابه‌ران به چه‌ند ساڵێك ده‌هێنرێن و كه‌نه‌دا ده‌بێته یه‌كێك له ركابه‌ره به‌هێزه‌كانی بازاڕی جیهانی له رووی راكێشانی باشترین شاره‌زا و خاوه‌ن تواناكان بۆ وڵاته‌كه‌ی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی ئێستا پرۆگرامێكی دیاریكراوی هه‌یه سه‌باره‌ت به كۆچ، له خه‌می ئه‌وه‌شدایه ئه‌و كه‌سانه‌ی تازه ده‌گه‌نه كه‌نه‌دا شوێنی گونجاویان ده‌ستكه‌وێت".
ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی ئابووری سه‌ر به حكوومه‌تی كه‌نه‌دا، ساڵی 2016 پێشنیازی كرد 450 هه‌زار په‌نابه‌ر قه‌بووڵ بكرێن و له ماوه‌ی 3 ساڵ بهێنرێنه كه‌نه‌دا.